کوورتە باسێک لە سەر ژیانی نایب قاری جیهان

مامۆستا مەلا محەممەدی رەبیعی

 

مامۆستا مەلا محەممەدی رەبیعی کووڕی مەلا عەبدوولحەکیم کووری مەلا محەممەدی رەبیع دە ساڵی 1311 ی هەتاوی لە ئاوایی دراسپ سەر بە ناوچەی دیوان دەڕە لە دایک بوو . دە تەمەنی پێنج ساڵی دا بە مامۆستایەتی دایکی بەرێزی فێری قوورئان خوێندن بوو. فێر بوونی سەردێری (سەرەتای)سەرف و نەحو لە کن مامی(مەلا مەحموود رەبیعی) و بابی دەس پێ کرد . لە تەمەنی دوازدە ساڵی دا هۆگر بە نووسینی چیرۆک بە شیعر و نووسراوە بوو . باوکی و مامی مامۆستایان پتر بۆ نووسین هاندا بە تایبەت دە بواری دینی و ئەخلاقی دا . رەبیعی پاش وەفاتی مامی،دە قووتابخانە کانی علوومی دینی کوردستانی ئێران و عێراق دا بە خزمەت مامۆستایانی پایەبەرز گەیشت و بوو بە قووتابی قووتابخانەی علوومی دینی . لە کاتێک دا کە مامۆستا رەبیعی دە خزمەت خوا لێ خۆش بوو سەید عەلائەددین حووسینی دا لە ئاوایی قشڵاق سپی بوو رساڵەی ایساغوجی دە عیلمی مەنتیق دا خوێندەوە و بە زمانی فارسی وەری گێراوە . چۆن مامۆستا سەید عەلائەددین ، رەبیعی سەبارەت بە زیرەکی و بە هۆشی زۆر خۆش دەویست ئەو خوازبێن چیانەی هاتبوونە خوازبێنی کچە کەی جوابی کردبوون تا کچەکەی بدا بە مامۆستا رەبیعی . و مامۆستا رەبیعی ژیانی هاوسەر داری دەگەڵ کچی سەید عەلائەددین پێک هێنا . لە ساڵی 1343 ی هەتاوی دە خزمەت ئووستاد عەلائەددین لە ئاوایی قشڵاق سپی ئیجازەی فتوای پێ درا . مامۆستا رەبیعی 12 ساڵ خەریک بە دەرس کووتن و ئیمام جوومعە و خووتپە خوێنی ئاوایی قشڵاق سپی بوو . رەبیعی دەنگێکی زۆر خۆشی بۆ خوێندنەوە ی قوورئان هەبوو لە ساڵی 1345 ی هەتاوی بە نوێنەرایەتی لە لایان ئێرانەوە دە پێش بڕگەی جیهانی قوورئان دا بەشداری کرد و پلەی دووهەمی جیهانی بەدەست هێنا و نایب قاری جیهان ناسرا (پلەی یەکەم ، قاری بە ناو بانگی میسری عبدالباسط عبدالصمد بە دەستی هێنا. ) . مامۆستا لە رادیۆ کرماشان بە زمانی کووردی بانگەوازی دینی دەکرد . ئەم بانگەوازیە تایبەت بە رادیۆ نەبوو بەڵکوو بانگەوازی ئەو پیاوە بەرێزە تادوایین کاتەکانی ژیانی بۆ دینی پیرۆزی ئیسلام بەردەوام بوو و هەر وەها سەردەمێک لە قووتابخانەی ئەردەبیلێکان دا و لە مزگەوتی عمادالدولە لە تاران خەریک بە فێر کردنی قوورئان و تەجوید بوو . مامۆستا رەبیعی دە ساڵی 1357ی هەتاوی ، بوو بە خووتپە خوێن و پێش نوێژی مزگەوتی ئیمام شافعی کرماشان. دەو کاتەدا بە هۆی خۆشەویستی مامۆستا سەفەکانی نوێژ جگە لە مزگەوت ،لە سەر شەقام و کۆڵانەکانیش دەگیران و زۆرێک لە خەڵکی کرماشان چ سووننی و چ شیعە پرسیار و تەگبیریان بە مامۆستا رەبیعی بوو. مامۆستا پیاوێکی زۆر لە خوا ترس و بێ تەکەبوور بوو. خوا دوو کووڕ بە ناوەکانی ئەحمەد و حووسێن و کچێکی بە مامۆستا دابوو.

نووسراوەکانی مامۆستا مەلا محەممەدی رەبیعی :

1)     آیینەی اسلام بە زمانی فارسی

2)     عالی جناب گوریل بە زمانی فارسی

3)     سنت و بدعت بە زمانی فارسی

4)     معالم اسلامی بە زمانی فارسی

5)     مالکیت در اسلام بە زمانی فارسی

6)     سراب عشق و اعتیاد بە زمانی فارسی

7)     هشت اردیبهشت بە زمانی فارسی

8)     عشق پایان ناپذیر بە زمانی فارسی

9)     جمعە ی سیاه بە زمانی فارسی

10)موج اف ام بە زمانی فارسی

11)حضرت عثمان بە زمانی فارسی

12)امپریالیست و سوسیالیست امپریال بە زمانی فارسی

13)داستان کوتاه بە زمانی فارسی

14)خانوادە ی کوچک بە زمانی فارسی

15)هزار پند بە زمانی فارسی

16)رسالە ی القارعە در طلاق بە زمانی فارسی

17) مسایل و دلایل بە زمانی فارسی

18)تفسیر جزء اول سورەی بقرە بە زمانی فارسی

19)نووقڵ و نەبات بە زمانی کوردی

20)گنجینەی گوهر در حدیث بە زمانی کوردی

21)بەچکەی بەنی ئادەم بە زمانی کوردی

22)چیرۆکی منداڵان بە زمانی کوردی

23)دکانداران طریقت بە زمانی کوردی

24)تەفسیری سوورەی فاتحە بە زمانی کوردی

25)وەرگێرانی کتێبی الحلال و و الحرام فی اسلام بە زمانی کوردی

26)وتاری ئایینی بە زمانی کوردی

27)باقیات و صالحات ( ٨ جلد)

28)دیوان چهار فصل ( کوردی،فارسی،عەرەبی)

29)لغز و معما (کوردی،فارسی،عەرەبی)

30)مقالات و مواعظ ( عەرەبی)

31)رسالە در تلقین

32)الأحسان فی التجوید القرآن

33)راهنمایی ازدواج

و . . .

مامۆستا رەبیعی دە ساڵی 1375 ی هەتاوی دە کۆنفرانسی وەحدەتی ئیسلامی دا لە تاران بەشداری کرد . دوای گەرانەوە لەم کۆنفرانسە بۆ کرماشان دە رۆژی 11 ی سەرماوەزی 1375 ی هەتاوی بەرامبەر بە 1 ی  دێسامبری 1996ی زایینی و 21 ی رەجەبی 1417 ی کۆچی ، بەشیوازێکی نادیار وەفاتی کرد.

 

 ره زا شیلان ئاباد - نه غه ده