مەڵبەندی هونەر
گه‌لی دۆستان ، براده‌ران ، ئازیزان
دڵ خه‌فه‌ت باری غه‌م و په‌ژاره‌ی ژیانه
به هۆی تووڕه‌یی زه‌مه‌ن چاومان پڕ ئاوی گریانه
کومه‌لێ خه‌لک له ده‌ور و پشت‌مان خه‌ریکی لیک هه‌لبڕانن
ژیان بۆته بۆسه‌ی نه‌گه‌یشتن به کاتی ره‌خساو
ده‌و هه‌ڵلا و به‌زم و هه‌رایه دا په‌تای نابه خیری کڕوناش
جه‌غتی خستۆته سه‌رمان و ته‌پلی نه‌مان ده‌کوتێ و ژیانی ئه‌سته‌م‌تر کردوه
هه‌نگاوی مه‌رگ خۆش‌تر له جارانە و به خیرایی زیاتر دیته پیشوازمان
لیک خڕ بوونه‌وه و کۆر به‌ستن ئه‌سته‌مه و بڤه‌یه
به‌لام هه‌ر وانابێ ، چه‌رخی گه‌ردوون ده‌سوورێ و هه‌ل بۆ ئیمه‌ش ده‌ڕە‌خسێ
به قه‌ولی مامۆستا هیمن گووته‌نی :
« دیته‌وه هه‌نگامی سوور » تا ببێ به به‌زم و جیژن و سرور
ئه‌رخه‌یان بن « تیشکی زیرینی هه‌تاوی ئیقبال له کوولاوکه‌ی ژیان دیته‌وه ژوور »
به‌لام ئه‌و رۆژه که هات، هه‌موو داخی دلم ده‌ڕیژم
کاره‌ساتیک ده‌که‌م ، هه‌موو تاڵیکانی رابردوو مه‌عجون ئاسا بشواته‌وه
ده‌رۆم ، ده‌چمه سه‌ر قه‌لات مارانی ڕژد و به ده‌نگی کاکه عوومه‌ری عه‌بدی ، به « شه‌و بیری ده‌وله‌مه‌ندی » ده‌لیم : « به خرمه‌ی بازنان حالیم که به کوێ دابیم »
ده‌رۆم ده‌چمه سه‌ر ره‌ندۆله و با ده‌نگی ره‌سه‌نی ئه‌حمه‌د حه‌یران به گه‌لۆ گویچکه‌کانم بزریوینێ و به یادی توورجان و ته‌ره‌غه و عه‌لی که‌ردار ، «پاییزه» م بۆ بلێ
له ده‌شتی شنۆ و سندووس را هه‌نگاو به هه‌نگاو و به چه‌پکه گووڵ لا ده‌ده‌م و ده‌چمه لاجان و مه‌نگوورایه‌تی خۆشه‌ویست و شه‌ختانی هونه‌رپه‌روه‌ر به‌لکوو ئاوری دل و دیده‌م به دیتنی خله ده‌رزی دامرکێ
جا ده‌لیم : مامه خدر به یادی خورینج و شاخه به‌رداویکانی ، سه‌یده‌وان و خه‌ج و سیامه‌ند ، بێ وه‌ستان بلێ با غه‌می ژیان داچورێ
دوایی به دڵی ژه‌نگار مامه خدر جێ دیلم
ده‌رۆم بو باژاڕی ده‌شتی وه‌زنێ
هه‌ر وه‌ک سه‌ید عه‌لی سه‌رده‌شتی ده‌لێ :
« جه‌ننه‌تی رووی زه‌مینه خاکی سه‌رده‌شت به‌هاران »
ده‌چمه لای قه‌له‌نده‌ری کۆلنه‌ده‌ر و به یادی کاکه ناسری ئاغابرا روو ده‌که‌مه قه‌ندیلی سه‌ر به‌ته‌م و جا ده‌لیم :
بۆم وه‌خینه شیعره پر هه‌ست و جوانه‌کانت با منیش ، قه‌ندیلی چاوم بتوینه‌وه بو خێلی پێ‌نه‌گه‌یشتووی قه‌ندیل
سه‌ره‌و ژیر ده‌بم به‌ره‌و مه‌هاباد شاری شاعیری گه‌ل
ده‌چمه سه‌ر ئه‌سحابه‌ی سپی و لای لایه‌ی ماملێ گڕ ده‌خاته ده‌روونم
یا خۆ له‌سه‌ر زاوا و بووک وچان ده‌ده‌م و بە ئامێرێک گوێ شل ده‌که‌م بو نه‌قل و به‌سه‌ر هاته‌کانی ره‌سووی نادری و قسه‌خۆشه‌کانی عه‌لی خه‌ندانی ره‌حمه‌تی
دیم ده‌گه‌م به بووکی شاران ، شاری بۆکان به‌لکوو یادی شمشالی مامه قاله و ده‌نگی ڕه‌سه‌نی حه‌سه‌ن زیره‌ک ، ژه‌نگی دلان پاک کاته‌وه
به‌شکم شیعره‌کانی کاکه ئه‌مین و ئاسۆی نه‌جاری بمباته‌وه دوونیای خۆشی جاران
به‌شکم نایه‌ی عووسمانه سوور ، دل بینیته جۆش و زاخاوی میشک بن
هه‌ر ده‌ڕوم و ده‌ڕوم تا به‌لکو کاکه مورادی باپیرپوور وه‌بینم و بلیم پێ‌ی : به یارمه‌تی هه‌واڵان ، ناوی خودای لێ بینه و کۆریکی به‌یت و حه‌یران بە یادی قاله‌شین و سمایل ئاغای چه‌وگاڵی پیک بینه ، تا خه‌ڵکانی‌تریش ژه‌نگی دڵیان هه‌ڵوه‌رێ
به‌شکم چی‌دیکه چه‌رخی چه‌پ گه‌ردوون یارمه‌تی نادان نه‌کا و پیاوی زانا با زیاتر دوون نه‌بێ
ویڕای داوای لیبوردن بو ئه‌و خوشه‌ویستانه‌ی نه‌مان توانی نیویان بهینین
چون له سایه‌ی حه‌مدی خواوه رۆژهه‌لاتی ئیمه پره له هونه‌رمه‌ند و هونه‌ر دۆست ، جا بویه ره‌نگه ناوی هێنانی گشتیان توزقاڵیک سه‌خت بێ
براچووکه‌تان : ڕه‌زا شیلان ئاباد
۱۶‌ی به‌فرانباری ۱۳۹۹ ی کۆچی
نه‌غه‌ده - ئاوایی حەڵبێ